به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ دووشه‌ممه 24ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، سبه‌ینێ بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه و له‌ناوچه شاخاویه‌كانی دهۆكیش به‌فر ده‌بارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ و هه‌ندێ هه‌ور ده‌بێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 16، سلێمانی 15، دهۆك 14، كه‌ركوك 16 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 23ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و نزمە پاڵەپەستۆی تورکیا کار دەکاتە سەر هه‌رێم، له سنووری پارێزگای دهۆک باران و بەفری زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەکانی تر، پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک روو لە نزم بوونەوە دەکات، به‌ڵام بۆ رۆژی سێشه‌ممه 25ی كانوونی یه‌كه‌م کاریگەری ئەم شەپۆلە بارانبارینە کۆتایی دێت.
راشیگه‌یاند: به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له سبه‌ینێ هه‌ولێر 11، سلێمانی 9، دهۆك 8، كه‌ركوك 13 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
No comments:
Post a Comment