کۆمپانیای پەبجی بەکارهێنەرێکی یاریەکەی کە دانیشتووی دهۆکە بە دە ساڵ دورخستنەوە سزادا و ئەو بەکارهێنەرەش بە وێبنامەی ڕاگەیاند بۆ هەتا هەتایە لە یاریەکە دوور دەکەوێتەوە.
کاوار حەسەن کە هاوڵاتییەکی شاری دهۆک و بەکارهێنەری یاری پەبجیە بە وێبنامەی راگەیاند "شەوی رابردو لە کاتی یاریکردن پەبجی منی دورخستەوە و نامەیکی تایبەتی بۆ ناردم".
کاروان حەسەن ڕونیکردەوە "کۆمپانیای پەبجی پێی ڕاگەیاندم بەهۆی ڕەچاونەکردنی ریمایەکان بۆماوەی ۱٠سال ناتۆانم یاری بکەم".
ناوبراو وتیشی"" لە سەرەتای دەرچوونی یاری پەبجی دەستم کردوە بە یاریکردن و ئاستیکی باشم هەبوو لەیاری کردن و بەپێ رێمایەکانی پەبجی یاریم کردووە".
ئەو بەکارهێنەرەی یاری پەبجی جەختیکردەوە بڕیاریداوە چیتر یاری پەبجی نەکات و بۆ هەتاهەتایە لێی دورکەوێتەوە و خیزانەکەشی پشتگیری ئەو بڕیارەی دەکەن.
No comments:
Post a Comment