ژمارەیەك خوێندكار لە زانكۆی ئەنبار، لەكاتی ئاهەنگێكی ناوخۆییدا، وێنەی سەدام حسێن بەرزدەكەنەوە.
بەرزكردنەوەی وێنەكانی سەدام، لەلایەن خوێندكارانی زانكۆی ئەنبار، دوای چەند كاتژمێرێك بوو لە بڵابوونەوەی پەیامێكی دەنگی رەغد كچە گەورەی سەدام حسێن بەبۆنەی یادی 12 ساڵەی لەسێدارەدانی باوكی.
چالاكوانان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، وێنە و تۆماریی ڤیدیۆیی ئەو ئاهەنگەیان بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا سرودە نیشتمانییە كۆنەكان و ئاواز و گۆرانییەكانی سەردەمی سەدام حسێنی تێیدا وتراوەتەوە.
دەسەڵاتدارانی عیراق، پڕوپاگەندەكردنیان بۆ حزبی بەعس، یان سەدام حسێن و سەرانی رژێمەكەی قەدەغەكردووە.
https://youtu.be/2M6tLByTg3g
No comments:
Post a Comment