Sunday, 30 December 2018

كەشناسی: شەپۆلێكی سەرما هەرێم دەگرێتەوە

شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، كە پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و بارستە هەوای سارد هەرێم دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی توركیا لە كاتەكانی شەودا باران بارین و بەفر دەست پێدەكات.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو بەفر و بارانە “بارستە هەوایەكی ساردی لەگەڵە و پلەكانی گەرما نزم دەكاتەوە “.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، سبەینێ‌ دوو شەممە ناوچەكانی هەرێم شەپۆلێكی بەفر و باران دەیگرێتەوە و ئاسمان هەور دەبێت.

No comments:

Post a Comment