بەمەبەستی لێكۆڵینەوە وەرگرتنی وتە، ئەو ئافرەتەی لەلایەن خانەوادەی سێوان قادر سكاڵای لەسەر بوو، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی چەمچەماڵەوە دەستگیر كرا.
سەرچاوەیەك كە نەیویست ناوی ئاشكرا بێت، بەوێبنامەی
راگەیاند: بەمەبەستی وەرگرتنی وتە و لێكۆڵینەوە لەو سكاڵایەی لەسەری تۆمار كرابوو، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەو ئافرەتە دەستگیر كرا لەلایەن پۆلیسی چەمچەماڵەوە و لەگەڵ هاوسەری سێوان قادر گواستراونەتەوە بۆ زیندانی معەسكەر سەلام لەشاری سلێمانی.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو، كە ئەو ئافرەتەی سكاڵاكەی لەسەرە، پیتی یەکەمی ناوەکەی (س)یە ناوی باوكی نەزانراوە، دراوسێی ماڵی ژنە سووتاوەكەی چەمچەماڵ بووە.
سێوان قادر دایکی دوو کوڕ و کچێک بوو به‌ناوه‌کانی (دارین و لارین و ده‌وه‌ن) که ته‌مه‌نیان 5 ساڵ و 3 ساڵ و 6 مانگ بوو، هه‌رسێ منداڵه‌که‌ش به‌هۆی ئاگرێكه‌وه له‌ماڵیاندا له ئێواره‌ی 16ی كانونی یه‌كه‌م، بوونه قوربانی و گیانیان له‌ده‌ستدا.
No comments:
Post a Comment