Monday, 24 December 2018

ئێستا..بەفر رێگای سەرەکی دوو قەزا دادەخات

ئەمشەو دووشەممە 24ی کانونی یەکەمی 2018، بەهۆی بارینی بەفرەوە لە شاخی زینی وەرتێ، ڕێگای هاتوچۆی نێوان و قەزاکانی ڕانیە و سۆران داخرا.

نەهرۆ سەردار بەڕێوبەری ناحیەی سەرکەپکانی قەزای ڕانیە بە وێبنامەی
ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بەفرێکی زۆر لە شاخی زینی وەرتێ لە نێوان قەزاکانی ڕانیە و سۆران باریووە ، بەو هۆیەشەوە هاتوچۆکردن لە ڕێگاکە پەکی کەوتووە.

وتیشی: "لە ئێستادا بەهۆی نا لەباری کەشوهەوا تیمەکانی پاککردنەوە ناتوانن ئەو ڕێگایە پاک بکەنەوە، بەڵام سبەی سێ شەممە هەوڵ دەدرێت ڕێگاکە بەڕووی شۆفێراندا بکەینەوە".

باسی لەوەشکرد: بەهۆی بارینی بەفر و خلیسک بوونی ڕێگاکانەوە داوا لە شۆفێران دەکەن کە ئەمشەو لە ڕێگاکانی سنورەکە هاتوچۆ نەکەن.

No comments:

Post a Comment