مامەڵەی پێشکەشکاری یەکێک لە کەناڵە کوردییەکان لەگەڵ منداڵێکدا کاردانەوەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێ کەوتەوە.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە ئەو پێشکەشکارە بە شێوەیەکی نائاسایی و بۆ ماوەیەکى زۆر منداڵێک ماچ دەکات، بەهۆیەوە چەندین کەس ڕەخنەى لەو جۆرە مامەڵەیەی ئەو پێشکەشکارە گرتووە.
پەیجی یەڵڵا کوردی لە فەیسبووک لەسەر مامەڵەی ئەو پێشکەشکارە نوسیوویەتی، "ئەم ڕەفتارە کاریگەری دەروونی نەرێنی لەسەر منداڵەکە جێدەهێڵێت، بە جۆرێک لە داهاتوودا جیاوازی نێوان گێچەڵ و پەیوەندی ئاسایی لێکناکاتەوە."
ئەهوەن بەگ نوسیوویەتی، "ئەوە چەپاندنە و ڕاستەوخۆ دەستدرێژییە بۆ سەر حەرەمی ئەو منداڵە، بە هیچ جۆرێک نەک نابێ ماچیکەیت، نابێ لێشی نزیکبیتەوە، واتە دەبێ مەودای نێوان منداڵەکە و ئەو کوڕە یەک مەتر بێت، ئەمە پێیدانوساوە، بەڕاستی بەداخەوە هەرچی کەسە لەسەر تیڤی بەرنامەیان داوەتێ، بەبێ ئەوەی زەڕەیەک لەو بوارە شارەزابن."
ڕێژین محەمەد نوسیویەتی، ئەم کەسە هیچ لە مانای ڕاگەیاندن و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی نازانێت، جا بەهۆی دوو کەسی وایە ناوی بواری ڕاگەیاندن لە کۆمەڵگە، بە جۆرێکی تر بیری لێ دەکرێتەوە.
No comments:
Post a Comment