Thursday, 20 December 2018

هەفتەی جارێک ئەم جۆرە گەرماوە بکە، هەموو جەستەت ئیسراحەت دەکات!

ناوچەی سمت و کەلەکە بەوپێیەیی پەستانێکی زۆری لەسەرە جاروبار پێویستی بە پشوودان و گەرماوی تایبەت هەیە، ئەمەی خوارەوە گەرماوێکە کە دەتوانیت هەفتەی جارێک ئەنجامی بدەیت.
خوێ کەرەستەیەکی دژەبەکتریایی زۆر بەسوودە کە دەتوانیت لە زۆر بواری تەندروستیدا سوودی لێببینیت، لێرەدا پێویستمان پێی دەبیت بۆ گەرماوکردنەکەمان.
حەوزێکی خۆشۆردن یان تەشتێک کە بتوانیت تێیدا دابنیشت پڕبکە لە ئاوی شلەتێن، دواتر نیو کوپ خوێ بکەرە ناو تەشتەکەوە و تێکی وەربدە، پاشان بۆ
ماوەی ١٥ خولەک تێیدا دابنیشە، بەوەش ئازاری ماسولکەکانت نامینێت و هەموو جەستەت ئیسراحەت دەکات.
بەڵام پێویستە ١٥ خولەک لە ئاوەکەدا بمێنیتەوە، چونکە ٥ خولەک و ١٠ خولەک سوودت پێناگەیەنێت.

No comments:

Post a Comment