وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت: ساڵنامەی تایبەت بە خۆیان ھەیە، کە پشووەکانی تێدا دیاریکراون تەنیا ئەو کاتانە نەبێت، کە وتەبێژی حکومەتی ھەرێم پشووە فەرمییەکان رادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ، له‌به‌شێك له ده‌زگاكانى راگه‌یاندن رۆژانى پشوو بۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دیاریكراوه كه پێنج رۆژى كۆتایى ئه‌م مانگه وه‌كو پشوو هه‌ژماركراوه، له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده رایگه‌یاندووه: ئەو نووسراوەی ئەنجومەنی وەزیران کە لە چەند ماڵپەڕێک بڵاوکراوەتەوە، لە بەرواری 18/3/2015 دەرچووە، واتە ھی ئێستا نییە.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: وەک وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی تایبەت بە خۆمان ھەیە کە پشووەکانی تێدا دیاریكراوه، تەنیا ئەو کاتانە نەبێت کە وتەبێژی حکومەتی ھەرێم پشووە فەرمییەکان رادەگەیەنێت، ئەگەر ناوی پەروەردە هاتبێت یاخود پشووه‌كان بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانگاكان بێت، ئه‌وكات وه‌زاره‌تى په‌وره‌رده پابه‌ند ده‌بێت.
خشته‌ى تاقیكردنه‌وه‌و پشووه‌كانی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده (2018 - 2019):
1- تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م
رۆژی دووشه‌مه 7 - 1- 2019 ده‌ستپێده‌كات و رۆژی چوارشه‌ممه 16 - 1 - 2019 كۆتایی دێت.
2- پشووی یه‌كه‌می ساڵی نوێی خوێندن له رۆژی پێنجشه‌مه 17 - 1 - 2019 ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی سێشه‌مه 22 - 1 - 2019 و رۆژی چوارشه‌مه 23 - 1 - 2019 ده‌وامی وه‌رزی دووه‌م ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
3- پشووی به‌هاره له رۆژی دووشه‌مه 11 -3 - 2019وه ده‌ستپێده‌كات و رۆژی شه‌ممه 23 - 3 - 2019 كۆتایی دێت و رۆژی یه‌كشه‌مه 24 - 3 - 2019 ده‌وام ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
4- تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی دووه‌م رۆژی شه‌مه 11 - 5 - 2019 ده‌ستپێده‌كات و
رۆژی دووشه‌ممه 20 - 5 - 2019 كۆتایی دێت.
5- تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌یی ئیسلامی
رۆژی یه‌كشه‌مه 26 - 5 - 2019 ده‌ستپێده‌كات به خشته‌یه‌كی تایبه‌ت.
6- تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ره‌تی رۆژی دووشه‌مه 27 - 5 - 2019 به‌خشته‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ستپێده‌كات.
7- تاقیكردنه‌وه به‌راییه‌كان له رۆژی چوارشه‌ممه 20 – 2 – 2019 ده‌ستپێده‌كات به پێی خشته‌یه‌كی تایبه‌ت.
8- ( 25 - 12 - 2018 ) پشووه.
9- ( 1 - 1 - 2019 ) پشووه.
10- ( 6 - 1 - 2019 ) پشووه.
11- ( 5 - 3 - 2019 ) پشووه.
12- ( 9 - 4 - 2019 ) پشووه.
13- ( 17 - 4 - 2019 ) پشووه.
14- ( 1 - 5 - 2019 ) پشووه.
پێداچوونه‌وه: ئیحسانی مه‌لا فوئاد
No comments:
Post a Comment