Monday, 17 December 2018

بەهۆی مەترسی لافاو دەوام ڕاگیرا .. بە فەرمی كرایە پشوو

ئیدارەی گەرمیان بەهۆی شەپۆلی باران و ئەگەری دروستبوونی لافاو، دەوامی ئێوارانی لە خوێندنگەكان ڕاگرت و بە فەرمی پشووی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئیدارەی گەرمیان، كە وێنەی دەست (وێبنامە
) كەوتووە، بڕیار دراوە، دەوامی ئێوارانی قوتابخانەكان ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری 17ی كانونی یەكەمی 2018 ڕابگرێت و بیكاتە پشوی فەرمی.
وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، لەبەر سەلامەتی گیانی خوێندكارانی خۆشەویست و مامۆستایان بەبڕیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامێتی قەزای كفری و پەروەردەی كفری لەو قوتابخانە و خوێندنگانەدا پشوی فەرمی دەبێت و لەئەگەری بەردەوامی بارانەكە لە ناو شاریش پشوو دەبێت.

No comments:

Post a Comment