كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان جۆن بۆڵتنى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى تورك كۆتایى هات و رۆژنامه‌یه‌كى توركیش باس له‌وه ده‌كات گرژیى له‌نێوان بۆڵتن و به‌رپرسانى توركیا دروست بووه، بۆیه بۆڵتن توركیا جێده‌هێڵێ.
به‌پێى هه‌واڵێكى تورك پرێس، كۆبوونه‌وه‌ى نێوان شاندى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌رۆكایه‌تى جۆن بۆڵتن و به‌رپرسانى تورك ته‌واو بووه و دانیشتنه‌كه دوو سه‌عات و 10 خووله‌كى خایه‌ند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش دوور له چاوى میدیاكان به داخراوى به‌ڕێوه‌چووه.
وه‌ك میدیاكانى توركیا باسى لێوه ده‌كه‌ن، شانده‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا جگه له بۆڵتن پێكهاتبوو له جۆزیف دانفۆرد سوپاسالارى ئه‌مه‌ریكا و جیمس جیفرى نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگى دژ به داعش.
شاندى توركیایش له‌لایه‌ن ئیبراهیم كاڵنى گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى توركیا و سادات ئۆناڵى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و یاریده‌ده‌رى هه‌وڵگرى توركیا پێكهاتبوو.
به‌رله‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان به‌رپرسانى توركیا و ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام بدرێت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا له راگه‌یاندن هێرشى كرده سه‌ر جۆن بۆلتن، بۆیه ماڵپه‌رێكى توركى به ناوى " A HABER" ئه‌ردۆغان ئاماده‌نه‌بووه پێشوازى له بۆڵتن بكات، بۆیه گرژى دروست بووه و بۆڵتن به‌نیازه توركیا به جێبهێڵێ، هه‌مان زانیارى له ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسیش بڵاوكراوه‌ته‌وه،.
No comments:
Post a Comment