سه‌رۆكى وڵاتى چین فه‌رمان
ى به سوپاكه‌ى دا، ئاماده‌كاریی سه‌ربازیی ته‌واو بكه‌ن و ده‌ستپێكێكی نوێ بۆ پێشخستنى سوپا، ده‌ست پێبكه‌ن.
شی جین بینگ، سه‌رۆكى چین، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى سه‌ربازیی ناوه‌ندیی، له په‌كینی پایته‌خت، ڕای گه‌یاند: "جیهان گۆڕانكارى به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، كه له‌ماوه‌ى سه‌ده‌یه‌كدا هاوشێوه‌ى نه‌بووه، وڵاتى چینیش به قۆناغێكی گرنگتێده‌په‌ڕێت و هه‌لى ستراتیژی بۆ به‌دیهێنانى په‌ره‌پێدانی له پێشه".
سه‌رۆكى چین جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگى تواناى سوپاى وڵاته‌كه‌ى بۆ وه‌ڵامى خێراى هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌ناكاو كرده‌وه. داواشى كرد، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان تواناكانى خۆى نوێ بكاته‌وه و مه‌شقى سه‌ربازیش له بارودۆخى جه‌نگدا، باشتر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها واژۆى له‌سه‌ر فه‌رمانى پڕچه‌ككردنى سوپاكه‌ى بۆ مه‌شقی سه‌ربازى هێزه‌كانى كرد، كه ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م فه‌رمانى لیژنه‌ى سه‌ربازییه له ساڵى 2019.
No comments:
Post a Comment