شاردنه‌وه‌ى ده‌موچاوى منداڵه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه‌ته باس ئه‌گه‌رچى ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
هونەرمەندی ناسراوی بوارەکانی گۆرانی و میوزک و شانۆی کوردی، گۆران ساڵح له‌ناو به‌فر له گه‌شتێكى خێزانى له ناوچه‌یه‌كى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌یر له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانى دەردەکەوێت.
ئەم هونەرمەندە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیسنستاگرام، دوایین وێنەی خۆی و خانەوادەکەی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی بڵاو کردووه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك ڕووخسارى منداڵه‌كانى گرتووه و له‌سه‌رى نووسیووین "شاژن"، به‌ڵام ئه‌مكاره‌ى گۆران كاردانه‌وه‌ى لێى كه‌وتووه‌ته‌وه بۆیان نووسیووو "ئه‌گه‌ر شاژنى دڵت بوونایه ڕووخساریانت نه‌ده‌شارده‌وه".
پەرواز حوسێن خانمە گۆرانیبێژی لاو، کە ژنی گۆران ساڵحە، لە وێنەکەدا لە شانی مێردەکەی دەرکەوتووە و گۆنای کچیان، کە کچی گەورەی ئەم دوو هاوسەرە هونەرمەندەیە، لە باوەشی باوکییەتی.
گۆران ساڵح لە پێنجی کانوونی دووەمی ساڵی 1985 دا لە دایک بووە. ئەو لە ماڵباتێکی هونەرمەند و هونەرپەروەر هاتووەتە دنیاوە، هەر لە منداڵییەوە بەشداری لە یەکێک لە زنجیرە دراماکانی کوردی کردووە، بە ناونیشانی "مەمی ئالان"، لە سەرەتای چوونە ناو هونەری گۆرانی گوتنەوە، بە دووەم بەرهەمی، کە هیی شوان شێخانییە بەناونیشانی "دەردی دڵ" ناسرا. گۆران ساڵح تا ئێستە چەندان گۆرانی و کلیپ و بەرهەمی جیاوازی پێشکەش بە هونەری کوردی کردووە و بەردەوامە لە چڕینی گۆرانی.
No comments:
Post a Comment