Friday, 4 January 2019

بەنزین بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

نرخی بەنزین لە شاری هەولێر بە بەراورد لەگەڵ هەفتەی رابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.
بەپێی بەدواداچوونەكانی ماڵپەری (وێبنامە)
، نرخی بەنزینی نۆرماڵ ئەمرۆ لە بەشێك لە بەنزینخانەكانی شاری هەولێر بۆ یەك لیتر بە بڕی (575) دینار فرۆشراوە.
هەفتەی رابردوو نرخی یەك لیتر بەنزین نۆرماڵ گەیشبوویە نزیكی (700) دینار ، دواتر بۆ (650) دینار دابەزی ، ئەمرۆ لە هەندێك بەنزینخانە بە (575) دینار فرۆشراوە.
ئەگەرچی بەنزین بەمشێوەیە دابەزیوە ، بەڵام نرخی ئێستای هەر لیترێك لەگەڵ نرخی بەنزین لە ناوەراست و خوارووی عێراق (125) دیناری جیاوازە و هێشتا نەگەیشتۆتە نرخی ئاسایی ئەو بەنزینەی كە لە عێراق دەفرۆشرێت".

No comments:

Post a Comment