هونه‌رمه‌ندێكى میللی له كۆیه دوو هاوڕێى خۆی بریندارده‌كات و پۆلیسیش له هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیدایه.
رووداوه‌كه دره‌نگانێكى شه‌وی رابردوو له یانه‌ى چنارۆكی گه‌شتیاری له سنوری شاری كۆیه بووه.
عەلی عەبدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری
پۆلیسی كۆیه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى كانونى دووه‌مى 2018 به دواڕۆژى راگه‌یاند: هونه‌رمه‌ندی میللی ئاوات بۆكانى به گولـله دوو له هاوڕێكانى به‌ناوه‌كانى (ك. ع. س) (ن. ع. م) برینداركردووه، به‌هۆی كاریگه‌ری برینه‌كانیشان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر كراون و ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.
وتیشی: "زانیاریمان هه‌یه ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌ره‌و سنوری رانیه هه‌ڵاتووه، به‌ڵام شوێنه‌كه‌ى نادیاره و له هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیداین".
No comments:
Post a Comment