بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات سبەی چوارشەم بەفر لەناو سەنتەری شارەكان دەبارێت و كەشوهەوا سارد دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەم هەشتی كانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كردووە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان نیمچەهەور و سارد دەبێت، ئەگەری بارانبارین تەنیا لە دهۆك هەیە.
كەشناسی ئاماژەی داوە، سبەی چوارشەم لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە هەولێر باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیشدا بەفر دەبارێت، لە سلێمانی و دهۆكیش بەفر و باران دەبارێت.
كەشناسی هەرێمی كوردستان هۆشداریشی داوە بۆ هاووڵاتییان ئاگادار بن ئەمشەو بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری ڕوو دەكاتە سەر هەرێمی كوردستان، جگە لەناوچە شاخاوییەكان، لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆكیش بەفر دەبارێت، هەروەها زۆرترین ڕێژەی بەفربارینیش لە سنووری ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای دهۆك دەبێت.
No comments:
Post a Comment