Tuesday, 8 January 2019

وێبنامە- پسپۆڕێكی بواری تەندروستی لەسەرخواردنی جگەری ئاژەڵ، هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

پسپۆڕێكی تەندروستی و گۆشت ئاماژە بەزیانەكانی خواردنی جگەری ئاژەڵ دەكات و داوا لە هاوڵاتیان دەكات لەبەر تەندروستیان دووربكەوەنەوە لەخواردنی.

د.ئەركان مەنوچەر پسپۆڕی تەندروستی و گۆشت، لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەژێر ناونیشانی "خۆتان لەخواردنی جگەر بەدوور بگرن"، نوسیویەتی:" لەگەڵ ئەوەی ناتوانین بەڕەهایی بڵێین خواردنی جگەری ئاژەڵ ناتەندروستە بۆ مرۆڤ چونكە دەوڵەمەندە بە ئاسن و ڤیتامین B12 و ماددەی خۆراكی دیكە، بەڵام ئەوەی ئێستا ئێمە دەیبینین ئەگەری زۆری زیانەكانیەتی لەسودەكانی".

هەروەها ئەو پسپۆڕە لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەیەك كەڕۆژی 29-8-2017 تۆماری كردووە، لەسەری نوسیویەتی: ئەو وێنەیە، وێنەی جگەری فڕێدراوی ئەمڕۆیە و ڕۆژی ڕابردووە كەجگەری چەند سەد سەرێكی ئاژەڵ دەكات بەهۆی بوونی نەخۆشی جۆراوجۆر تیایدا خواردنیان و ڕەوانەكردنیان بۆ بازاڕ قەدەغە كراوە.

د.ئەركان مەنوچەر ئاماژەی بەوەش كردووە: جگەر بە ئامێری پاڵاوتن دادەنرێت لە لەشدا و بڕێكی زۆر لە ژەهری لەش كۆدەكاتەوە و بڕێكی زۆر لەو دەرمان و هۆرمۆنانەی ئێستا ئاژەڵ و پەلەوەری پێ بەخێو دەكرێت تیایدا كۆدەبێتەوە و مەگەر سەد لەسەد دڵنیابیتەوە لەوەی ئاژەڵێك لەماوەیەكی نزیكدا دەرمانی كیمایی پێ نەدراوە و تەمەنێكی بچوكی هەیە، ئەوكات مەترسی نیە لە خواردنی.

No comments:

Post a Comment