لە كاتژمێر 4 و 42 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی بەهێز شاری سلێمانی و زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كرودستانی هەژاند.
پەیامنێری (وێبنام) لە سلێمانی ڕایگەیاند، كە بومەلەرزەزەكە زۆر بەهێز بووە و هاولاتیان لە ماڵ و دوكانەكان هاتونەتە دەرەوە.
بەپێی زانیارییەكانی (وێبنامە) بوومەلەرزەكە شاری سلێمانی و كەركوك و ئیدارەی گەرمیانی گرتۆتەوە و هەروەها شاری ورمێ لە ڕۆژهەلاتی كوردستان و شاری بەغدا-ی پایتەختی عیراق-یشی گرتۆتەوە.
پەیامنێری (وێبنامە
) لە شارەزوور ڕایگەیاند، کاتژمێر 4:43 خولەک بوومەلەرزەیەک لە سنوری شارەزوور و سەیدسادق و پێنجوێن و دەربەندیخان و قەزای کەلار دەدات و هاوڵاتیانیش بە ئاشکرا هەستیان پێکرد.
هەر بەپێی زانیارییەكان، گوڕی بوومەلەرزەكە 5.8 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و لە ناوچەی مەندەلی داوە لە باشووری كوردستان.
No comments:
Post a Comment