وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم داوا له گه‌نجیینه‌كان ده‌كات ره‌سیدى كۆتایى حیسابى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌زووترین كات ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى وردبینیكردنى له‌شێوازى خه‌رجكردنى مووچه‌ى ساڵى 2018.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌كانى هه‌رێم به‌وێبنامە
ی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تى دارایى به فه‌رمانێك سه‌رجه‌م گه‌نجیینه‌كانى هه‌رێم، جگه له گه‌نجینه‌ى 2ى سلێمانى و كۆیه و ئامێدى، ئاگاداركردۆته‌وه كه حیسابى كۆتایى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كه تاوه‌كو كۆتایی مانگی 12ی 2018، دابه‌شكراوه بۆ وه‌زاره‌تى دارایى بنێرن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: داواكردنى حیسابى مووچه به مه‌به‌ستى وردبینیكردن له شێوازى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه له ساڵى 2018.
له‌باره‌ى هه‌ردوو مووچه‌ى مانگه‌كانى 11و 12ى ساڵى رابردوو، چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن بڵاویان كردۆته‌وه : رێكارەکانی پێدانى مووچه‌ى 11 و 12ى ساڵى رابردوو له وه‌زاره‌تى دارایى تەواوبووە و بڕیاری خەرجکردنی دراوە.
No comments:
Post a Comment