Wednesday, 9 January 2019

بەفر بارین لە چەند ناوچەیەكی هەرێم دەستیپێكرد

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت بەفر بارین لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەستی پێكردووە لە ئێوارەی ئەمڕۆش كۆتایی بەو شەپۆلە بەفرە دێت.
كەشناسی هەرێم ئاشكرایكرد، لە ئێستا لە سەفین، كۆڕەك، برادۆست، شاخی پێرس، مێرگەسوور، شاخی مامەندە لە چۆمان، كێلیا فرعینی لە دهۆك، كانی ماسی و ناوچە شاخاوییەكانی حاجی ئۆمەران و چۆمان بەفر دەبارێت.

No comments:

Post a Comment