میدیاكانی سوریا چه‌ند وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌سما ئه‌سه‌د، هاوسه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی رژێمی سوریایان بڵاوكرده‌وه كه نوێترین وێنه‌ی ئه‌و خانمه‌یه دوای چوار مانگ له توشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
ئه‌سما ئه‌سه‌د به یاوه‌ریی به‌شاری مێردی به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ سه‌ردانی كڵێسای سودا-یان له ناوچه‌ی ته‌رتوس كرد، ئه‌سما له وێنه‌كاندا سه‌ری داپۆشیووه ئه‌وه‌ش به‌هۆی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كیمیایی كه بوه‌ته‌هۆی وه‌رینی قژی.
پێش كه‌وتنه ژێر چاره‌سه‌ره‌كه‌ش، خانمی یه‌كه‌می سوریا وتوبوی: من له‌م گه‌له‌م كه هه‌موو جیهانی فێری خۆڕاگری و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كان كرد، ورده‌م له وره و خۆڕاگریی چه‌ند ساڵی رابردووی ئێوه وه‌رگرتووه".
له 8ی ئابی 2018، ئه‌سما ئه‌سه‌د رایگه‌یاند كه ده‌ستیكردوه به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و رایگه‌یاند كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تادایه، له مانگی تشرینی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵیش هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانیی بۆ هۆشیاركردنه‌وه له‌و نه‌خۆشییه ده‌ستپێكرد تا خانمان پشكنینی پێویست بكه‌ن و له ئه‌گه‌ری توشبون به‌و نه‌خۆشییه ئاگادار بن نه‌وه‌ك نه‌خۆشییه‌كه له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا بێت.
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=767376086963518&id=1993495467550376&_rdr
No comments:
Post a Comment