Monday, 7 January 2019

بەشێكی فەرمانبەران-ی هەرێم دەگرێتەوە ... 100 مووچە دەدرێت شۆۆک

بانكی ڕەشید گۆڕانكاری لە پڕۆژەی پێدانی 100 مووچە بە فەرمانبەران بۆ كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون دەكات.

بانكی ڕەشید-ی حكومەتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەنجومەنی كارگێڕی بانكەكە بڕیاری داوە بە گۆڕانكاری لە ڕێنماییەكانی پێشووی تایبەت بە قەرزی نیشتەجێبوون، كە دەدرێت بە فەرمانبەرانی دەوڵەت.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی گۆڕانكارییەكە، ئەو فەرمانبەرانەی قەرزی نیشتەجێبوونیان بە بڕی 100 مووچەی بنەڕەتی لە ڕابردوودا پێدراوە لەڕێگەی پێشكەشكردنی “ڕەهن”ێكەوە، ئەگەر تەنها بڕی 20 ملیۆن دیناریان لەلا مابێت ئەوا لە ڕەهنەكە خۆش دەبن.

ئاشكراشی كردووە، لە بری ئەو ڕەهنە فەرمانبەرەكە دەتوانێت كەفیلی دووەم، كە فەرمانبەر بێت پێشكەشی بكات و لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر پێویستی كرد كۆمپیالەیەك پێشكەش بكات.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەو فەرمانبەرانی مانگانە یان پێشتر زۆربەی قەرزەكەیان داوەتەوە و تەنها 20 ملیۆن دیناریان لەلا ماوە دەتوانن ڕەنەكە هەڵبوەشێننەوە.

بانكی ڕەشید لە ساڵانی ڕابردوودا بڕی 100 مووچەی بنەڕەتی دەدا بە فەرمانبەران بۆ كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون و مانگانە بە قیست پارەكەیان دەگەڕاندەوە بۆ بانكەكە ، كە سەرەڕای فەرمانبەرانی كورد لە ناوچە دابڕێنراوەكان، بەشێكی فەرمانبەرانی هەرێم، كە میلاكیان لەسەر حكومەتی عیراقە وەك (پاسەوانی سنور و ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و باری شارستانی و كارتی نیشتمانی و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و لیواكانی پێشمەرگە لە سەرۆكایەتی كۆمار) وەرگرتنی ئەو قەرزە دەیانگرێتەوە.

No comments:

Post a Comment