تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم بریاری نه‌داوه سبه‌ینێ به‌بۆنه‌ی ساڵیادی سوپای عێراق له دام ده‌زگاكان حكومه‌ت پشوی فه‌رم بێت ، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاشكرای كردبوو سبه‌ینێ له‌سه‌رجه‌م دام ده‌زگاكان ده‌وام ئاسایه ، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عیراق رەخنەی توند ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم دەكات و داوا لەسەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات فشار بخاتەسەر حكومەتی هەرێم بۆئەوەی سبەینێ بكەن بە پشوو.
(كه‌ریم علێوی جاهوش) ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند:دەبێت سبەینێ 6ی 1ی 2019، پشووی فەرمی بێت لەسەرتاسەری عیراق و هەرێمی كوردستان خۆی لەیەكپارچەیی خاكی عیراق جیانەكاتەوە، چونكە ئەگەر ئەوان بڕیاریانداوە بەشێك بن لە عیراق، ئەوە دەبێت پابەندنی پشووە فەرمییە سەرتاسەرییەكان بن، نەكردنی رۆژی دامەزراندنی سوپای عیراق بە پشوو لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، بریتییە لەپێشێلكردنی بەها نیشتمانییەكانی عیراق و دەبێت بێدەنگی لێ نەكرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانێتی فه‌تحی میسان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه ، داوا عادل عەبدولمەهدی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق و سەرۆك كۆماریش دەكات، فشاری بخەنەسەر حكومەتی هەرێم بۆئەوەی سبەینێ بكەن بە پشووی فەرمی.
No comments:
Post a Comment