Wednesday, 2 January 2019

بەفر و باران دەست پێ دەكاتەوە شۆک

ئەمڕۆ چوارشەم ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی كوردستان نیمچەهەورە و لە ئێوارەدا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و لە درەنگانی شەودا ئەگەری نمەباران لە هەندێك ناوچە لە ئارادایە، بەڵام بۆ سبەی پێنجشەم بەفر و باران دەست پێ دەكاتەوە.

بۆ سبەی پێنجشەم لە هەولێر ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێك كاتدا باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش ئەگەری بەفر هەیە.

لە سلێمانی ئاستی بارانەكە مامناوەند دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان پێشبینی بەفر دەكرێت، لە دهۆكیش ئەگەری نمەباران هەیە و لە هەندێك ناوچەی سنووریش پێشبینی بەفر دەكرێت.

لە كەركووك ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە كاتەكانی بەیانی و لە ئێوارەدا ئاسمان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت.

No comments:

Post a Comment