هاوڵاتیانی به‌ریتانیا به‌جۆش و خرۆشه‌وه به‌شداریی ئاهه‌نگه‌كانی پێشوازی له ساڵی 2019یان كرد و له دوا شه‌وی 2018شدا له زۆر شار و ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته ئاهه‌نگ سازكرا.
له له‌نده‌ن-ی پایته‌ختی بریتانیا به‌شداربووان به‌ده‌م ته‌قاندنی یارییه ئاگرینه‌كانه‌وه دروشمیان بۆ پایته‌خت ده‌وت و ده‌یانوت "له‌نده‌ن كراوه‌یه"، هه‌زارانی دیكه‌ش به‌كۆمه‌ڵ رویان له شاری ئێدنبێرگ كرد بۆ به‌شداریكردن له‌و ئاهه‌نگه‌ی كه له گه‌وره‌ترین شه‌قامی جیهان بۆ ئاهه‌نگگێڕان رێكخرابوو.
له سه‌رجه‌م ئاهه‌نگه‌كانی ئه‌و وڵاته چه‌ندین روداوی جۆراوجۆر رویدا، هه‌ر له شه‌ڕ و ده‌مه‌بۆڵه‌ی نێوان به‌شداربوان خۆیان یان ده‌مه‌بۆڵه‌ی نێوان پۆلیس و به‌شداربوان، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی گه‌نجان هه‌ر له كچ و كوڕ به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌شدارییان كرد و رویان له یانه شه‌وانه‌كان كرد و به خواردنه‌وه‌ی مه‌ی خۆیان مه‌ست كرد.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵ چه‌ندین وێنه‌ی به‌شداربوانی له ئاهه‌نگه‌كانی به‌ریتانیا به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی 2019 بڵاوكرده‌وه كه ته‌نها بهبینییان خوێنه‌ر له ناوه‌ڕۆكی ئاهه‌نگه‌كه تێده‌گات.
https://youtu.be/OCSzAd7MyzY
No comments:
Post a Comment