Saturday, 5 January 2019

چەند بیرۆکەیەکی ناوازە بۆ پاککردنەوەی ناوماڵ کە زۆر بەسوودە

ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکی ناوازەیە بۆ پاککردنەوەی ناوماڵ کە زۆر بەسوودە:



– بۆ پاکردنەوەیی حبری قەڵەم کەمێک کحولی ئیزوپروپیلی لێبدە و ١٥ خولەک جێی بهێڵە، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ  پاک دەبێتەوە.

ــ بۆ پاککرندەوەی بۆری زێرابی ناو ماڵەکەت، کتریەک ئاوی گەرمی پێدا بکە و دواتر نیو کوپ سۆدەی نانی بکەرە ناو و کەمێک لێی بگەڕێ، پاشان بڕێکی هاوبەش سرکە و ئاو بکە دەبەیەک و بەسەریدا بکە و سەری بۆریەکە دابخە.  ١٠ خولەک لێی بگەڕێ، دواتر دەبینیت پاک بوەتەوە و ئاو بە ئاسانی دەڕوات.

ــ بۆ پاکردنەوەیی تاوەی سوتاو ٢ لیمۆ بە خڕ خڕ قاشبکە و بیکە ناو تاوەکە، پاشان کەمێک ئاوی تێبکە کە لیمۆکە داپۆشێت و بیکوڵێنە، دواتر لێی بگەڕێ تا سارد دەبێتەوە و پاشان بە ئاسایی تاوەکە بشۆ.


ــ بۆ پاککردنەوەی شیشی تەباخ بەبێ ئەوەی بڕوشێت، لایلۆنێکی Ziploc بهێنە و بیکەرە ناویی، دواتر چارەکە کوپێک ئەمۆنیایی تێبکە و زەرفەکە دابخە، ٨ بۆ ١٠ کاتژمێر لێی بگەڕێ و دواتر بە ئاو شیشەکە بشۆ دەبینیت بە جوانی پاک بۆتەوە.

No comments:

Post a Comment