شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕاگه‌یاند، "حكومه‌تی هه‌رێم داوای له‌به‌غدا كردوه هه‌رسێ بڕه پاره‌ی (317) ملیار دیناری مانگه‌كانی (1، 2و 3)ی 2018 بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت، جیاواز له‌و بودجه‌یه‌ی كه بۆ مانگی 1ی ئه‌مساڵ ڕه‌وانه‌ی ده‌كات".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ به‌غدا ئه‌و سێ موچه‌یه ڕه‌وانه ده‌كات یان نا، په‌رله‌مانتاره كورده‌كه له‌به‌غدا وتی:"پێموانییه سێ موچه‌كه به‌یه‌كه‌وه ڕه‌وانه بكرێت، چونكه هه‌رێم داوایكردوه ئه‌و سێ موچه‌یه‌ی ساڵی ڕابردوو جیابكرێته‌وه له‌موچه‌ی ئه‌م مانگه وه‌كو مانگی یه‌ك، واته ناردنی ئه‌و پاره‌یه په‌یوه‌ندی به‌موچه‌ی ئه‌م مانگه‌وه نابێت و به‌سلفه‌یه‌كی جیاواز ده‌نێردرێت".
ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، "چاوه‌ڕوانین حكومه‌تی عیراق به‌فه‌رمی بڕیار له‌باره‌ی ناردنی ئه‌و سێ موچه‌یه‌وه بدات، هه‌رچه‌ند تائێستا ڕه‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕیوه".
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، "ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌رێم و به‌غدا كه له‌سه‌ره‌تای 2017 ئه‌نجامدرا، له‌مانگی چواره‌وه پاره ڕه‌وانه كرا، تائێستاش حكومه‌تی عیراق وه‌ڵامی ته‌واوی نه‌داوه‌ته‌وه كه موچه‌ی سێ مانگی سه‌ره‌تا چۆن ڕه‌وانه ده‌كات".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "ئه‌گه‌ر به‌داواكاریه‌كه‌ی هه‌رێم ڕازیبێت، دوو بڕه پاره بۆ موچه له‌به‌غداوه ڕه‌وانه ده‌كرێت، پاره‌یه‌كیان قه‌رزی سێ موچه‌ی ساڵی ڕابردوو ده‌بێت، پاره‌یه‌كیشان بۆ به‌شه بودجه‌ی 2019ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت واته پاره‌ی موچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ".
No comments:
Post a Comment