له‌و كاته‌ی دوێنێ بوومه‌له‌رزه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان ڕووی دا، كۆمسای گۆرانیبێژ خه‌ریكی سناپكردن بووه، بۆیه ڤیدیۆیه‌كی ئه‌و چركه‌ساته‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه.
كۆمسای گۆرانیبێژی دیاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له كاتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێدا خه‌ریكی ڤیدیۆكردن له سناپ و گۆرانیگوتن بووه، به‌ڵام به بوومه‌له‌رزه‌كه له ڤیدیۆكه‌ی ده‌وه‌ستێت و ترس به چاوه‌كانییه‌وه دیار ده‌بێت، به‌ڵام دواتر ڤیدیۆكه‌ی له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام و سناپچات بڵاو كردووه‌ته‌وه.
كۆمسای له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ی نووسیویه‌تی: بوومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی له كاتی سناپ. ئه‌مه‌ش مانای وایه له‌و كاته‌دا له سلێمانی بووه و زۆر به ئاشكرا هه‌ستی به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه و له ڤیدیۆكه‌شدا به ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێت.
دوێنێ یه‌كشه‌م شه‌شی كانوونی دووه‌م، سه‌عات چوار و 42 خوله‌ك له پارێزگای سلێمانی، هه‌ولێر، كه‌ركووك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی عێراق بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به پێوه‌ری ڕێخته‌ری "5.7" ڕووی دا، له‌باره‌ی زیانه‌كانیش هیچ ئاشكرا نه‌كراوه.
كۆمسای خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، یه‌كێك بوو له به‌شدارانی به‌رنامه‌ی "خۆشترین ده‌نگ"ی كه‌ناڵی ئێن ئار تی دوو، خاوه‌نی دوو ئه‌لبوومی گۆرانییه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به باربی كوردستان ناسراوه.
No comments:
Post a Comment