ه‌ناو بازاڕی شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، كه‌سێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌سه‌رعاره‌بانه‌یه‌كی ده‌ستی كه‌لوپه‌ل ده‌فرۆشێ، ئه‌و له نێوان كوردستان و هۆڵه‌ندا كه‌مئه‌ندابوو، به‌ڵام له كه‌لار رووبه‌ڕووى ژیان ده‌بێته‌وه.
عه‌باس جاسم ته‌مه‌نى 49 ساڵه بۆ "وێبنامه" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له ساڵی 1969 له شارۆكه‌ی خانه‌قین هاتووه‌ته دنیاوه، به‌ڵام ساڵانی نێوان 1982 بۆ 1984 هاتوونه‌ته شارۆكه‌ی كه‌لار.
ئه‌و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ته له‌هۆڵه‌ندا ژیان به‌سه‌رده‌بات و كه دێته‌وه بۆ كه‌لار كه‌لوپه‌ل ده‌فرۆشێ. عه‌باس هێمای بۆ ئه‌وه كرد، له ساڵی 1997 به رێگه‌ی هات و نه‌هاتی چووه‌ته هۆڵه‌ندا.
روونى كرده‌وه كه له ساڵی 2000 ستوونی زۆر گه‌وره كه‌وتووه به‌سه‌رپشتیدا و بۆته‌هۆكاری له‌كاركه‌وتنی به‌شێك له‌جه‌سته‌ی ئه‌وه‌ش له‌كاتی كاركرندا له پرۆژه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌ك.
عه‌باس ناسنامه‌ی هۆڵه‌ندی هه‌یه ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی كه‌مئه‌ندام بووه حكوومه‌تى ئه‌و وڵاته به‌خێویان كردووه. ئه‌و نیگه‌رانی خۆی ده‌بڕی له‌وه‌ى كه به هۆی كه‌مئه‌ندامبوونیه‌وه هاوژینی یه‌كه‌می لێی جیابووه‌ته‌وه.
No comments:
Post a Comment