Wednesday, 9 January 2019

مریشك-ی هەرێم هاڕەی بە نرخ كردووە خاوەن كێڵگەكانی عیراق هاواریان لێ‌ هەستاوە

قائیمقامی قەزای خاڵس لە پارێزگای دیالە دەڵێت، خاوەن كێڵگەكانی پەرلەوەر، ڕێگەی كەركوك- بەغدایان گرتووە و ڕێگە لە تێپەڕبوونی ئەو بارە مریشكانە دەگرن، كە لە هەرێمی كوردستاوە هاوردە كراون.

عودەی خەدران، قائیمقامی قەزای خاڵس-ی سەر بە پارێزگای دیالە بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی ڕاگەیاندووە، “خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەر لە ناوچەی جیزانی و ناوچەكانی دەوروبەری قەزای خاڵس (15 كیلۆمەتر باكووری بەعقوبە)، ڕێگەی كەركوك- بەغدایان گرتووە و ڕێگە نادەن ئەو بارە مریشكانە تێپەڕببن، كە لە كوردستانەوە بەرەو بەغدا و بەعقوبە و پارێزگاكانی تر دەچن”.

بە وتەی خەدران، “ئەوەی خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەر ئەنجامی دەدەن، وەك ناڕەزاییە بەرانبەر بەو زیانە زۆرانەی كردویانە، كە مانگانە دەگاتە ملیارێك دینار بەهۆی دابەزینی نرخەكانەوە لە ئەنجامی ئەو بارە مریشكانەی لە هەرێمی كوردستانەوە بەرەو ناوچە و شارەكانی ناوەڕاست و باشوور هەناردە دەكرێن و بونەتە مایەی دابەزاندنی نرخی مریشك بەشێوەیەكی بەرچاو”.

قائیمقامی قەزای خاڵس دەڵێت: “خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەر، داوا لە حكومەت دەكەن، هاوكارییان بكات و ڕێگە لە داڕمانی كەرتی كێڵگەكانی پەلەوەر بگرێت لە دیالە، بەهۆی ئەو زیانانەی پێیان دەگات، بەهۆی هاوردەكردنی مریشك لە ناوچەكانی تر، كە بەرهەمی ناوچەكە بەرەو داڕمان دەبات”.

پێشتر، سەعد تاهیر، سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای خاڵس، ڕایگەیاندبوو، دەیان خاوەن كێڵگەی پەلەوەری دەوروبەری قەزاكە، خۆپیشاندانیان سازكردووە بەرانبەر بە هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكی.

تاهیر بە ماڵپەڕەكەی ڕاگەیاندبوو، “خاوەن كێڵەكانی پەلەوەر لە ناوچەی جیزانی لە نزیك ڕێگەی كوركوك- بەغدا گردبوونەتەوە و دەیانەوێت ڕێگە لە هاوردەكردنی مریشك بگرن لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەغدا و پارێزگاكانی تر.

No comments:

Post a Comment