دوای ماوه‌یه‌ك دابڕان له یه‌كتر و بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی هیچ وێنه‌یه‌ك پێكه‌وه، سۆڤین و زانست گه‌ڕانه‌وه لای یه‌كتر و حاشایان له هه‌ر ناكۆكییه‌كی نێوانیان كرد.
چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێسته، سۆڤین و زانست ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به وێنه و ڤیدیۆ ڕۆمانسییه‌كانیان ناویان ده‌ركردبوو، به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه ناكۆكیی كه‌وته نێوانیان و ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بووه‌وه كه له یه‌كتر جیا بوونه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده سۆڤین و زانستیش ده‌یان جار باسیان له‌وه كرد كه جیا نه‌بوونه‌ته‌وه و هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوانیان نییه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ركه‌وتنێكیان به یه‌كه‌وه نه‌بوو، لای هه‌وادارانیان وا بڵاو كرایه‌وه كه له یه‌كتر جیا بوونه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانست ناپاكیی به‌رانبه‌ر سۆڤین كردووه.
دوای ئه‌و هه‌موو كاته، جارێكی تر سۆڤین وێنه‌ی له‌گه‌ڵ زانست له پرۆفایلی هه‌ژماره تایبه‌تییه‌كه‌ی له ئینستاگرام دانا، ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كرد.
No comments:
Post a Comment