ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 6ی کانونی دووەمی 2019، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز دورگه‌یه‌كی ئیندۆنیسیای هه‌ژاند.
ناوه‌ندی روپێویی جیۆلۆجی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه 6.6 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر و به قوڵایی 60 كیلۆمه‌تر له دووریی 151 كیلۆمه‌تری دیكه له دورگه‌كانی مالۆكۆ-ی ئیندۆنیسیای داوه.
بومه‌له‌رزه‌كه به‌دیاریكراوی له باكوری خۆرئاوای شاری تۆبیلۆ-ی دورگه‌كانی مالۆكۆ-ی داوه و هێشتا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئیندۆنیسیا هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر زیانه گیانی و ماڵییه‌كانی ئه‌و روداوه بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
له مانگی رابرودشدا شه‌پۆلێكی تسۆنامی له گه‌روی سۆندا-ی ئیندۆنیسیای دا كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو دورگه‌ی سۆمه‌تره و جاوه، شۆپه‌كه به‌هۆی رودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كه‌وه بوو و به هه‌ردوو روداوه‌كه 429 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و هه‌زار و 144ی دیكه‌ش برینداربوون.
No comments:
Post a Comment