زانكۆیه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ی كرده پشووی ره‌سمی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ وێبنامە وتی: "سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 6ی كانونی دووه‌می 2019 له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پشووی ره‌سمییه".
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی نزیكه‌ى 14 كۆلێژ و په‌یمانگا له‌خۆده‌گرێت.
هاوكات دكتۆر رێبه‌ر گۆران سه‌رۆكی به‌شی میدیا له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه كه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له زانكۆكه‌یان پشووی ره‌سمییه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێبنامە
زانكۆی ناوبراو له‌سه‌ر رۆشنایی فه‌رمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رۆژی پشووه‌كانی ساڵ كه به لیستێك هاتووه، ساڵانه 6ی كانونی دووه‌م كراوه‌ته پشوو، بۆیه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی پابه‌ندی ئه‌و فه‌رمانه بووه‌و سبه‌ینێی كردووه‌ته پشووی ره‌سمی.
لەبارەی پشووی سبەی یەکشەممە 6ی کانوونی دووەمی 2019 سەرۆکایەتی زانکۆی دهۆک لە راگەیه‌ندراوێکدا بڵاویكرده‌وه: تائێستا نازانن کە ئایا سبەی پشوی فەرمیە یاخود نا، چاوەڕوانی حکومەتی هەرێمین، ئەگەر حکومەت بیکات بە پشوو ئەوا ئەوانیش دەیکەن بە پشوو ئەگەرنا دەوامی فەرمییە.
No comments:
Post a Comment