بڕیارە سبەی سێشەم هەشتی كانوونی دووەم، مووچەی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێ و لەگەڵ ئەوەیشدا مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێ.
ئەمڕۆ دووشەم حەوتی كانوونی دووەم، نەبیل حەمەساڵح لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور بە "وێبنام
ە"ی ڕاگەیاند، بڕیارە سبەی سێشەم مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بكرێت.
ڕوونیشی كردەوە كە ئاگادار كراونەتەوە لە پاڵ مووچەی پەروەردە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستیش دابەش بكرێ كە لە 30ی ئەیلوولەوە گرێبەستەكانیان بۆ نوێ كراوەتەوە.
بەرپرسەكەی پەروەردەی شارەزوور دووپاتی كردەوە كە لە چەند ساڵی ڕابردوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەو مانگەدا دوا دەكەوت، بەڵام ئەمساڵ مووچەكەیان لەگەڵ مووچەی مامۆستایانی هەمیشەی پێدەدرێ.
نەبیل حەمەساڵح باسی لەوە كرد كە بەهۆی تاقیكردنەوەكان بڕیاردراوە مووچەكان بۆ قوتابخانەكان بنێردرێن و پێویست ناكات بۆ وەرگرتنی مووچە مامۆستایان بێنە بەرێوەبەرایەتی پەروەردە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دوێنوە دەستی كردووە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی 2018 و بەپێی خشتەیەكیش تا كۆتایی ئەم مانگە دابەشكردنەكە بەردەوام دەبێ.
No comments:
Post a Comment