Sunday, 6 January 2019

وێبنامە؛ خشتەی تەواوی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بڵاودەكاتەوە

دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەران دەست پێدەكات و سەرچاوەیەكیش دەڵێت: “ئەگەر پشوو نەبێت لە سبەینێوە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات”.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بۆ (وێبنامە) ئاشكرای كرد، تا ئێستا بەهۆی ئەوەی بە فەرمی پشووەكە یەكلایی نەبۆتەوە، بۆیە ئەگەر پشوو بێت ڕۆژی دوو شەممە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و ئەگەر پشوو نەبێت لە سبەینێوە دەستپێدەكات.

بەپێی ئەو خشتەیەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئەگەر سبەینێ‌ یەك شەممە بەبۆنەی 6ی كانونی دووەمەوە پشوو نەبێت دابەشكردنی مووچە بە وەزارەتی پێشمەرگە دەستپێدەكات و ئەگەر پشوو-ش بێت خشتەكە یەك ڕۆژ گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

تەواوی خشتەی مووچەی مانگی 10ی 2018 بەم جۆرەیە:
یەك شەممە 6 – 1- 2019/ دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان

دوو شەممە 7 – 1- 2019/ یەكەكانی 70 و 80ی هێزی پێشمەرگە

سێ‌ سێ شەممە 8 – 1- 2019/ وەزارەتی پەروەردە

چوار شەممە 9 – 1- 2019/ وەزارەتی تەندروستی

پێنج شەممە 10 – 1- 2019/ وەزارەتەكانی دارایی و ئابووری، كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، هەروەها كەسوكاری شەهیدان و زیندانی سیاسی.

یەك شەممە 13- 1- 2019/ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

دوو شەممە 14- 1- 2019/ مووچەی كەمئەندامان و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی

سێ شەممە 15- 1- 2019/ وەزارەتی داد، ئەنجوومەنی دادوەری

چوار شەممە 16- 1- 2019/ وەزارەتی ئەوقاف، سامانە سروشتیەكان

پێنج شەممە 17-1- 2019/ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای گشتی ئاسایش، زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن

یەك شەممە 20- 1- 2019/ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی ڕۆشنبیری

دوو شەممە 21-1- 2019/ وەزارەتەكانی پلاندانان ، بازرگانی و پیشەسازی، گواستنەوە ‌و گەیاندن

سێ شەممە 22- 1- 2019/ وەزارەتی كشتوكاڵ، دەستەی ژینگە، دەستەی مافی مرۆڤ و دەستەی چاودێری دارایی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەزگای گشتی كاروباری مین

چوار شەممە 23- 1- 2019/ سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی هەرێم

هەفتەی دواتر مووچەی خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

No comments:

Post a Comment