کلۆری ددان یەکێکە لە نەخۆشیه باوەکانی ناو دەم، ئازار و ئێشی زۆری لێ دروست ده‌بێ و مرۆڤ به ته‌واوی ناڕه‌حه‌ت و نیگه‌ران ده‌كات، هۆکاری کلۆربوونی ددانەکان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کارلێکی به‌كتریای نێو ده‌م له‌گه‌ڵ كاربۆهیدراتی ناو خۆراك، کە ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مینای ددان تێك بچێت و مرۆڤ تووشی كێشه‌ی كلۆربوونی ددان ببێت، لێرەدا تێکەڵەیەکی سروشتی کاریگەر بۆ چارەسەرکردنی کلۆریی ددانەکان دەخەینە ڕوو.
پێكهاته‌ی گیراوه‌كه:
-چاره‌كە كه‌وچكێك زه‌رده چه‌وە.
-چاره‌كە كه‌وچكێك هاڕاوه‌ی گوێز هندی.
-نیو كه‌وچك خوێ.
-نیو كه‌وچك دارچینی.
سەرەتا هەموو کەرەستەکان بە باشی تێکەڵ بکە، پاشان لەسەر ئەو ددانانەی دابنێ كه تووشی كلۆربوون بووه و لێی بگه‌ڕێ تا پێنج خوله‌ك له‌سه‌ر ددانەکە بمێنێته‌وه، پاشان به فڵچه‌ی ددان و گیراوه‌کە ددانەکانت بشۆ ، بۆ ئەنجامی باشتر ڕۆژانە جارێك تێکەڵەکە دوبارە بکەرەوە.
No comments:
Post a Comment