Friday, 4 January 2019

كه‌شناسی‌ هه‌رێم: بوومه‌له‌رزه‌ روویدا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ دووری‌ 19 كیلۆمه‌تر له‌ شاری‌ خانه‌قین روویدا.

 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێبنامە
كه‌وتووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ریگه‌یاند كه‌ سه‌عات 8:17 ده‌قیقه‌ی‌ ئه‌مشه‌و 4ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2018 به‌كاتی‌ هه‌ولێر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك روویدا.

كه‌شناسی‌ هه‌رێم ده‌ڵێت: "بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌گوڕی‌ 3.7 پله‌ به‌ پێوه‌ری‌ رێخته‌ر له‌ دووری‌ 16 كیلۆمه‌تر له‌ شاری‌ خانه‌قین به‌ قوڵایی هه‌شت كیلۆمه‌تر روویداوه‌.

كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێم جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ هیچ زیانێكی‌ نه‌بووه‌.

No comments:

Post a Comment