Friday, 4 January 2019

تورکیا ڕێگایەکی ئاسانی بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامە ڕاگەیاند

دەسەڵاتدارانی توركیا بە فەرمی ڕێگایەكی ئاسان بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامەی وڵاتەكەیان ڕادەگەیەنن و دەڵێن: “بە كڕینی خانوبەرە دەبیتە خاوەنی ڕەگەزنامە”.
ئاژانسی هەواڵی (ئەنادۆڵ)ی فەرمی توركیا لە زاری دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەیەوە بڵاویكردۆتەوە، كە هەمواری یاسای پێدانی ڕەگەزنامە بە هاوڵاتیانی بیانی كراوە و بەپێی یاسا نوێیەكە، هەر هاولاتیەكی بیانی دەتوانێت ببێتە خاوەنی ڕەگەزنامەی توركی بەو مەرجەی خانووبەرە (خانوو، شوقە، زەوی)ی ناو پڕۆژەكان بە بەهای 250 هەزار دۆلاری ئەمریكی، یان هەمان بەهای بە لیرەی توركی كەمتر نەبێت بكڕێت.
هەر بەپێی یاساكە، وەك ئاژانسەكە ئاماژەی پێ‌ كردووە، كەسەكە دەبێت گرێبەستێكی كڕین لە دادنووس بكات.
هاوكات مەرجی ئەوە دانراوە، كە “دەبێت كەسە بیانیەكە ئەو موڵكەی كڕیویەتی تا 3 ساڵ نەیفرۆشێتەوە و لە تاپۆ بەڵێن بدات خاوەندارێتیەكەی نەگوازێتەوە بۆ خەڵكانی دیكە لەماوەی دیاریكراودا”.

No comments:

Post a Comment