سێوان قادر خۆى و منداڵه‌كانى سوتاندووه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش بۆ ئه‌و پرسه به‌رده‌وامه و ته‌واوى به‌ڵگه‌كانیش ده‌یسه‌لمێنن كه له %100 سێوان خۆیسوتاندووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یویست ناوى خۆى ئاشكرا بكات تایبه‌ت به وێبنامه وتى :" سێوان %100 خۆى سوتاندووه و له سه‌ره‌تاشدا له‌پاش ئه‌وه‌ى كه به‌ڵگه‌كانى تاوانى چه‌مچه‌ماڵ ده‌چنه شوێنى ڕووداوه‌كه وا ده‌رده‌كه‌وێت كه گیان له‌ده‌ستدانى سێوان و سێ منداڵه‌كه‌ى حاڵه‌تێكى ئیتیحارى بێت واته هاوسه‌ره‌كه‌ى ژنه‌كه‌ى و سێ منداڵه‌كه‌ى سوتاندبێت ،به‌ڵام له‌پاش ئه‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسه‌وه فه‌رمان كرا كه تیمێكى به‌ڵگه‌ى تاوان پێك بهێنرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كانى كه له شوێنى ڕووداوه‌كه بوون و كه‌شفى ده‌لاله بكرێت بۆ مردووه‌كان".
وتیِشى:"ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ڕابردوو به‌ڕێوبه‌رى به‌شى به‌ڵگه‌ى تاوان له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌فسه‌رێكى به‌توانا چوونه شوێنى ڕووداوه‌كه وه به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كان و زانیارییه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه %100 سێوان خۆى سوتاندووه و نه‌سوتێنراوه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژوورى نوستنه‌كه‌یان كرانه‌وه‌یه‌كى تیایه ئه‌گه‌ر بهاتایه هاوسه‌ره‌كه‌ى ئه‌وانى بسوتانایه ژنه‌كه یان مناڵه‌كان یه‌كێكیان ده‌یانتوانى خۆیان ڕزگار بكردایه له ژوورى نوستنه‌كه‌وه بۆ حه‌وشه‌ى پشته‌وه" .
هه‌روه‌ها له‌پاش لێكۆڵینه‌وه ورده‌كانى به‌ڵگه‌ى تاوان ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه ده‌رگاى ئه‌و ژووره‌ى كه سێوان و منداڵه‌كانى تێدا سوتاوه له ده‌ره‌وه شكێنراوه بۆ ناوه‌و وه ئه‌مه‌ش واتا ده‌رگاكه له دیوى ژووره‌وه داخراوه و خۆى ده‌رگاى له‌سه‌ر خۆى داخستووه .
سه‌باره‌ت به‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى كه بڵاوبۆته‌وه كه گوایه هاوسه‌رى سێوان له‌و شه‌وه‌دا قورئانى سوتاندووه سه‌رچاوه‌كه وتى:"تۆمارى كامێره‌كه هى به‌روارى سوتانى سێوان نییه به‌ڵكو كۆنتره و قورئانیش نه‌بووه ئه‌لبوومى ڕۆژى هاوسه‌رگیرییان بووه".
سه‌رچاوه‌كه سه‌ه‌باره‌ت به‌و ئافره‌ته‌ى كه گوایه په‌یوه‌ندى هه‌بووه له‌گه‌ڵ هاوسه‌رى سێوان قادر وتى:" له نێوان ئه‌و ژنه‌و هاوسه‌رى سێوان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى خۆشه‌ویستى تێدا نییه‌و هیچ نامه یان په‌یوه‌ندییه‌كى سۆزدارى له نێوانیاندا نه‌بووه به‌ڵكو به‌ته‌نها په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌بووه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته قاڵبى خیانه‌تى هاوسه‌رگیرییه‌وه و ه‌تا ئێستاش تیمه‌كان به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر و وا بڕیاریشه گۆڕه‌كانیان هه‌ڵبدرێته‌وه بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كه ئایا منداڵه‌كان خنكاون یان سوتێنراوه ".
No comments:
Post a Comment