بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان ئەمشەوەوە شەپۆلێكی بەفربارین هەرێمی كوردستان بەسەرانسەری دەگرێتەوە و هاتووچۆش هۆشداری دەدات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند “بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكرێت كە لە 48 كاتژمێری داهاتوو بارستە هەوایەكی سارد روو لەهەرمی كوردستان بكات و لە ئەمشەوەوە كاریگەرییەكە دەستپێبكات و سەرەتا بەباران دەستپێدەكات و لە دوایی بۆ بەفر دەگۆڕێت و بەفربارینەكە سەنتەری شارەكانیش دەگرێتەوە بەشاری هەولێریشەوە و تاكو 24 كاتژمێر بەردەوام دەبێت و لە دوایی كەشەكە ئاسایی دەبێتەوە و بارستە هەواساردەكە دەمێنێتەوە و دەبێتەهۆی بەستەڵەك و شەختە دروستبوون”.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەكات ئامادەكاری تەواو بۆ رەوشە نوێیەكەی كەشوهەوا بكەن و داوای دەكات ئەم خاڵانە جێبەجێ بكەن:
1-تیژڕەویی نەكردن و لێخوڕین بە خێراییەك كە كەمتر بێت لەوەی كە بە هێماكانی هاتووچۆ دیاریكراوە، چونكە تیژڕەوی دەبێتەهۆی كۆنترۆڵ لە دەستدان.
2-بەهۆی كەمبونەوەی ئاست و مەودای بینین سەرچاوەی مەترسیەكان زوو نابینرێن بۆیە واچاكترە جگە لەتیژڕەوی نەكردنەكە، شۆفێران ئاستی تەركیزیان بەرز بێت و خۆیان خەریك نەكەن بە شتێكی تر جگە لە شۆفێرییەكە.
3-لەكاتی چون و سەفەر بۆ ناوچە شاخاویەكان پێویستە زنجیر لە تایەكانیان بدەن و لەناوەندی شەقامەكان دەرنەچن و نەچنە سەر شۆڵدەرەكان تەنانەت بۆ وێنەگرتنیش.
4-لەكاتی دروستبوونی شەختە و بەستەڵەك دەبێت خێراییەكان لەنێوان 30 تاكو 50 كیلۆمەتر بێت بۆ ئەوەی ئەگەر توشی مەترسیەك بون توشی برێككردنی لەناكاو نەبنەوە كە ئەمە دەبێتەهۆی هەڵخلیسكانیان.
5-واچاكترە لەحاڵەتی پێویست نەبێت سەفەری ناوچە شاخاوییەكان نەكرێت تاكو كەشەكە ئاسایی دەبێتەوە، چونكە مانەوە لەناوچەی شاخاوی و داخرانی رێگاكان لەسەریان مەسی دەخاتە سەر ژیانیان.
6-بەر لە دەرچوون و سەفەر كردن بە ئۆتۆمبێلەكان تەنانەت بۆ مەودا نزیكەكانیش پێویستە دڵنیابن لە باشی كاركردنی سیستمی پاككردنەوەی جامەكانی ئۆتۆمبێل و پێویستە لاستیكی ماسیحەكان باش بن.
7-لەكاتی بەفر بارین و تەمدا پێویستە گڵۆپی تەم دابگیرسێنن تەنانەت لەكاتی رۆژیشدا چونكە چەند گرنگە ببینیت ئەوەندەش گرنگە بینراو بیت.
No comments:
Post a Comment