Wednesday, 9 January 2019

سەهۆڵبەندان و كڕێوە دەستپێدەكات

شەپۆلێكی سەرما و شەهۆڵبەندان هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: “لە ئەمشەوەوە دەستپێدەكات و نزمە پاڵەپەستۆی ساردی جەمسەرییە”.

سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكرد، كە شەپۆلێكی سەرمای جەمسەری لە ئێوارەی ئەمڕۆوە پێنج شەممە و بەتایبەتیش لە كاتەكانی شەوەوە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ناوەڕاستی عراق دەگرێتەوە و كاریگەریشی لەسەر ناوچەكانی فوڕاتی ناوەڕاست و شارەكانی باشوور و بیابانەكانی باشوور دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، شەپۆلەكە نزمە پاڵەپەستۆی ساردی جەمسەرییە و كارگەریشی دەبێت لەسەر وڵاتی شام و توركیا و كاریگەریەكە بۆ عیراق درێژ دەبێتەوە.

ئاشكراشی كردووە، كە بەهۆیەوە پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە بۆ خوار سفری سەدی و لەهەمان كاتدا شەپۆلی بەفر بارین بەردەوام دەبێت بەتایبەتی لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك و لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای موسڵ-یش تەرزە دەبارێت.

No comments:

Post a Comment