Friday, 4 January 2019

پشووه‌كه‌ى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌؟ حكومه‌ت بڕیاریدا

هەرچەندە رۆژی یەكشەممە 6ی كانوونی دووەم، كه‌ رۆژی دامەزراندنی سوپای عێراق-ه‌ و پشووی فەرمیە، بەڵام هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە و حكومه‌تى هه‌رێم به‌ته‌واوه‌تى له‌وباره‌یه‌وه‌ بڕیاریداوه‌.

بەرپرسێكی ئەنجوومەنی وەزیران كه‌ نه‌یویست ناوى  بڵاوبكرێته‌وه‌ بە وێبنامە
ی راگەیاند :"تاوەكو ئێستا بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەیە كە رۆژی یەكشەممە 6 كانوونی دووەم، كه‌ رۆژی دامەزراندنی سوپای عێراق-ه‌ و له‌سه‌رجه‌م عێراق له‌و رۆژه‌دا پشووه‌ لە هه‌رێم نەكرێتەوە پشوو".

ئەو بەرپرسەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشكرد :"سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە دەرەوەی وڵاتە، بەڵام قسەمان لەگەڵ كرد له‌وباره‌یه‌وه‌ و وتى: رۆژی یەكشەممە له‌ هه‌رێم ناكرێتەوە پشوو".

6ی كانوونی دووەم رۆژی دامەزراندنی سوپای عێراق-ە، لە ساڵانی رابردوودا وەك خوار و ناوەڕاستی عێراق لە هەرێمی كوردستان-یش دەكرا پشوو، بەڵام ساڵی رابردوو نەكرایە پشوو و كه‌وته‌ رۆژى هه‌ینى-یه‌وه‌.

No comments:

Post a Comment