ئێواره‌ى سه‌رى ساڵى نوێ‌دا كاره‌ساتێك پارێزگاى (كفر الشيخ)ى میسڕى هه‌ژاند و ژنێك له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ منداڵه‌كه‌یدا له ناو ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا سه‌ربڕان.
ڕۆژنامه‌ى ئه‌هرامى میسڕى ڕایگه‌یاندووه كه پزیشكێكى ته‌مه‌ن 42 ساڵ پۆلیسى ئاگاداركردۆته‌وه له‌وه‌ى پاش گه‌ڕاندنه‌وه‌ى له‌سه‌ر كار لاشه‌ى ژنه‌كه‌ى و هه‌رسێ منداڵه‌كه‌ى بینیوه به سه‌ربڕاوى.
دواى لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه پۆلیس گومانى بۆ درووستبووه كه پزیشكه‌كه ئه‌و تاوانه‌ى ئه‌نجامدابێت چوونكه هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ى كه‌سى دیكه بۆ ماڵه‌كه نه‌بووه بۆیه گومان‌لێكراو ده‌ستگیركراوه و دواى چه‌ند كاتژمێرێك له لێكۆڵینه‌وه دانى به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و ئاشكراى كردووه كه ناكۆكییه‌كى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا هه‌بووه و ویستوویه‌تى به یه‌كجار له هاوسه‌ر و منداڵه‌كانى ڕزگارى بێت و هه‌موویانى پێكه‌وه كوشتووه.
No comments:
Post a Comment